27/07/2021
365 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری به‌رگری توركیا: لەسەر بابەتی مەخموور و شنگال لەگەڵ بەغداو ھەولێر لە گفتوگۆداين
په‌یام
خولوسی ئاکار، وه‌زیری به‌رگری توركیا، رایگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەردەوامە و ھەموو شوێنێکیان لەبەردەم په‌كه‌كه‌دا تەسک کردووەتەوە و وتی: "لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥وە بۆ ئەمرۆ، ١٨ ھەزار و ٢٩٢ چه‌كداری په‌كه‌كه له‌كارخراون. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی هه‌رێمی كوردستان عێراقدا، ھەزار و ٥٨١ چه‌كداری چه‌كه‌كه لە چالاکی خراون. سووربوونمان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە".
وەزیری بەرگریی تورکیا وتيشى "ئۆپەراسيۆنەكانمان لە ناوچەكانى سینات-حەفتانین، مەتینا، زاپ، ئاڤاشین-باسیان، خواکورک، گارا، قەندیل، ئاسۆس، مەخموور و شنگال بەردەوامە. لەسەر بابەتی مەخموور و شنگال لەگەڵ بەغدا و لەگەڵ ھەولێر لە گفتوگۆداين، لە نزیکەوە چاودێری پێشھاتەکان دەکەین. ھیچ لەم ناوچانە لە دەرەوەی ئامانجەکانمان نەبوونە. تاکو لە چالاکی خستنی دوایین چه‌كداری په‌كه‌كه (كه ئه‌و به تیرۆریست ناوی ده‌بات) ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بەردەوام دەبێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە