2 کاتژمێر پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
گرووپی ئەولیائودەم تێوەگلانی لە هێرشەكانی هەولێر و كووەیت ڕەتكردەوە
پەیام
گرووپی "سەرایای ئەولیائودەم" بە فەرمی ڕایگەیاند، كە هیچ هێرشێكی سەربازییان بۆ سەر هەولێر و كووەیت، یان هەر شوێنێكی دیكە ئەنجام نەداوە.
ئەبو مەهدی جەعفەری، وتەبێژی گرووپەكە، ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانەی باس لە تێوەگلانیان دەكەن لەو هێرشانە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، دوورن لە ڕاستی و ئامانجیان تێكدانی بارودۆخەكەیە.
گرووپەكە جەختی كردەوە "بەرپرسیارێتی ئەو كارانە هەڵدەگرن كە ئەنجامی دەدەن و ئەوەی نەیانكردبێت نایخەنە ئەستۆی خۆیان".
هەروەها ئاماژەی بەوە كرد "پاشكۆی هیچ لایەنێك نین و تەنها پەیڕەوی ئەركە شەرعی و نیشتمانییەكانی خۆمان دەكەین"، تێوەگلانیشیان لەم هێرشانە بە هەوڵێك بۆ خزمەتكردنی ئەجێندای گوماناوی ناو برد.
لە سەرەتای دەستپێكی گرژییەكانی ناوچەكە لە 28ی شوباتەوە، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی زیاتر لە 930 هێرشی درۆنی و مووشەكی بووەتەوە، كە تەنها هەولێر 600 هێرشی بەركەوتووە. بەپێی ئامارەكان، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 150 كەسی دیكەش بریندار بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە