1 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
نزیکەى 13 هەزار کەس لە پێنج ڕۆژدا ناویان بۆ فەریزەى حەج تۆمارکردووە
پەیام
لە ماوەی پێنج ڕۆژی کردنەوەی دەرگای ناونووسیندا بە شێوەى ئۆنلاین بۆ فەریزەى حەجى ئەمساڵ نزیکەى 13 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە.
بە گوێرەى ئەو لینکەى بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بۆ تۆمارکردنى ناوى حاجییان دایناوە، تاوەکو دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ 25ى 7ى 2026، نزیکەى 13 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە.
بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕۆژی 5ى 8ى 2026 ى وەک دوا وادە بۆ ناونووسین دیاریکردووە، بڕیارە لەدواى ئەو وادەیە تیروپشکى بۆ ناوى حاجییانى ساڵى 2027 لێ بکرێت.
ساڵى 2026 پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج پێنج هەزار و 120 کەس بوو، بڕیارە بۆ ساڵى 2027یش هەمان ژمارە هەڵبژێردرێن.
بەرپرسانى بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەى هەرێم پێشبینى دەکەن ئەمساڵ زیاترلە 70 هەزار کەس خۆیان بۆ فەریزەى حەجى 2027 تۆماربکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە