1 کاتژمێر پێش ئێستا
44 جار خوێنراوەتەوە
وتەبێژی دەم پارتی: چاوەڕوان دەكرێت یاسا بۆ چارەسەری پرسی كورد دەربكرێت
پەیام
وتەبێژی دەمپارتی ڕایگەیاند چاوەڕوان دەكرێت پێش پشووی پەرلەمانی توركیا، یاسای چوارچێوە بۆ چارەسەری پرسی كورد و گەڕانەوەی چەكدارەكان بخرێتە ڕۆژەڤەوە.
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی وتی: یاساكە دەبێتە خاڵی بنەڕەتی پڕۆسەكە و ڕێگە بۆ چارەسەری دیموكراسی و جێگیركردنی ئاشتی لە ڕووی یاسایی خۆش دەكات، بەڵام تا ئێستا كاتێكی دیاریكراو بۆ ئەم هەنگاوە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
وتیشی: دواتر بابەتەكانی وەك دیموكراسیی خۆجێیی و ئازادیی ڕادەربڕین تاوتوێ دەكرێن و پەرلەمان بەرپرس دەبێت لە چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنە پەیوەندیدارەكان لەم بوارەدا.
وتەبێژی دەم پارتی دەڵێت: هیچ زانیارییەكی فەرمیان پێنەگەیشتووە سەبارەت بە كۆبوونەوەی سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ فراكسیۆنەكان و جەختی كردەوە كە گفتوگۆكردن لەسەر ووردەكارییەكانی ڕەشنووسەكە پێش ئامادەبوونی كۆتایی، كارێكی دروست نییە و پێویستە چاوەڕێی دەقە فەرمییەكە بكرێت بۆ هەڵسەنگاندنی وردتر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە