27/08/2021
661 جار خوێنراوەتەوە
ڤیدیۆ.. هاوڵاتییه‌ك بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر له‌ناو بیری ماڵه‌كه‌یاندا گیری خواردبوو، ڕزگاركرا
په‌یام
ساته‌وه‌ختی ڕزگاركردنی ئه‌و هاوڵاتییه‌ی بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر له‌ناو بیری ماڵه‌كه‌یاندا گیری خواردبوو.
دوێنێ لە گوندی تازەدێ سەر بە قەزای کەلار هاوڵاتیەک بەمەبەستی پاککردنەوە دەچێتە ناو بیرێکی دەستییەوە، بەڵام بیرەکە دەڕوخێت بەسەریدا و پاش 12 كاتژمێر مانه‌وه له‌ناو بیره‌كه‌دا، دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو توانرا ڕزگار بكرێت.
ده‌ستبه‌جێ هاوڵاتییه‌كه به برینداری بەرەو فریاكه‌وتنی کەلار ڕه‌وانه‌كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و هاوڵاتییه بەڕۆژوو بووە و ئێوارە بەربانگیان بۆ ناردووه‌تە خوارەوە ڕۆژووەکەی شکاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە