1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
زه‌یدی به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكه‌وتن و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆ ده‌بێته‌وه
په‌یام
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا و به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێکی باڵا، بەغدای پایتەختی بەرەو کۆماری عەرەبیی سووریا بەجێهێشت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) کەوتووە، ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پایتەختی بەجێهێشتووە و ڕووی لە دیمەشق کردووە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سه‌ردانه‌كه لە ئاستی باڵا ئەنجام دەدرێت و تیایدا سەرۆکوەزیران سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومیی باڵا دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ کۆماری عەرەبیی سووریا و بڕیار وایه له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سووریا كۆ ببێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە