1 کاتژمێر پێش ئێستا
94 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: پشتیوانی من نهتهنیاهووی له شكستی گهوره پاراست
دۆناڵد ترهمپ ڕایگەیاند پشتیوانییەکەی بۆ بنیامین نهتەنیاهوو هاوکێشەکەی گۆڕیوە و گەڕانەوەیەکی بەهێزی بۆ فەراهەم کردووە.
دۆناڵد ترهمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" ئاماژەی بەوە کرد، کاتێک پشتیوانیی خۆی بۆ بنیامین نهتەنیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕاگەیاند، ئاراستەی ئەنجامەکان گۆڕانکاریی بەسەردا هات. بە وتەی ترهمپ، لەبری ئەوەی نهتەنیاهوو دووچاری شکستێکی گەورە و قورس ببێت، دۆخەکە لە ئێستادا لە گەڕانەوەیەکی بەهێز دەچێت.
لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیشدا، ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" بڵاوی کردەوە، دوای جیاکردنەوەی نزیکەی لەسەدا ٧٠ـی دەنگەکان، تەکەتولەکەی نهتەنیاهوو بە مسۆگەرکردنی ٥٤ کورسی لە پێش بەرەی ئۆپۆزیسیۆنەوەیە کە خاوەنی ٤٨ کورسییە.
هاوکات لە نوێترین پێشهاتیشدا، لیژنەی ناوەندیی هەڵبژاردنەکان لە ئیسرائیل ڕایگەیاند پرۆسەی هەژمارکردنی دەنگەکان بەردەوامە و تا ئەم ساتە دەنگەکانی نێو ٩ هەزار و ٨٠٤ سندووقی دەنگدان جیا کراونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە