13/02/2025
355 جار خوێنراوەتەوە
هاتوچۆی بازیان دەستی بەسەر مینی پاسێكی ١١ کەسیدا گرتووە کە ٣٣ سەرنشینی هەڵگرتبوو
پەیام
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی بازیان بڵاوی كردەوە كە دەستیان
بەسەر مینی پاسێكدا گرتووە كە سێ هیندەی خۆی سەرنشینی هەڵگرتبوو.
لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بەڕێوەبەرایەتی
هاوتوچۆی بازیان بڵاوی كردەوە كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تیمە گەڕۆكەكانیان دەستیان بەسەر
ئۆتۆمبێلێكی مینی پاسدا گرتووە كە 33 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لەكاتێدا تەنیا ڕێپێدراوە
بۆ هەڵگرتنی 11 سەرنشین.
هاتوچۆی بازیان ئاماژەی بەوە كردووە مینی پاسەكە هیچ مەرجێكی
توندوتۆڵی نەبووە و دوای دەستبەسەرداگرتنی ڕەوانەی گەراجی دەسەبەسەداگرتن كراوە.
بەپێی ئەو یمەنانەی كە بڵاوی كردووەتەوە، دەردەكەوێت
كارمەندێكی هاتوچۆ یەك یەك سەرنیشیان لە مینی پاسەكە دادەبەزێنێت، كە هەموویان
قوتابی قۆناغی بنەڕەتین و تەمنیان منداڵە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە بەپێی یاساكانی هاتوچۆ هەڵگرتنی هەر
سەنشینێكی زیادە و بەدەر لە ڕێنماییەكان بە سەرپێجی دادەنرێت و دەكرێت لە كاتی ڕووداوی
هاتوچۆدا مەترسی گەورە و كارەساتی لێبەكەوێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە