1 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ داوای كردووه دوو وهزیری ئێستا له حكوومهتی داهاتووی ئیسرائیلدا نهبن
پهیام
پێگەی «وای یت» بڵاوی کردوەتەوە، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترهمپ لە نزیکەوە چاودێری ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەکات و ڕێگری لە بەشداریپێکردنی سەرکردە توندڕەوەکان لە حکومەتی داهاتووی نهتەنیاهوو دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی «وای یت»، سەرچاوە نزیکەکان لە ترهمپەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی نەبوونی زۆرینە بۆ هیچ کام لە هەردوو بلۆکە سیاسییەکە، هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر شێوازی پێکهێنانی کابینەی داهاتوو دابنێت.
ترهمپ دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی ئیتمار بن غڤیر، سەرۆکی حزبی «عوتسما یهودیت» و بتسەلیل سمۆتریچ، سەرۆکی حزبی «صیۆنیزمی ئاینی» نەخرێنە ناو حکومەتی داهاتووەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، پێکهێنانی حکومەتێک کە بن غڤیر تێیدا بەشدار بێت، بژاردەیەکی قبوڵکراو نییە بۆ ترهمپ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە