1 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

ڕۆیتەرز: ئێران پێشنیازێکی قەتەری بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تاوتوێ دەکات

پەیام
ئێران پێشنیازێکی قەتەرییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێ دەکات و، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی فەرمی خۆی ڕادەست بکات. 
ئاژانسی هەواڵی «ڕۆیتەرز» لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، نێوەندگیرە قەتەرییەکان ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕەشنووسی ڕێککەوتنێکی نوێیان پێشکەشی تاران کردووە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی دەکرێت. 
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند تاران لە ئێستادا خەریکی هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیە لە ڕەشنووسەکە و چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی خۆی لەم بارەیەوە بنێرێت. 
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە تاران، مەترسی و نیگەرانییەک لە ئارادا بوو لەوەی بنیامین نه‌تەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە درێژایی لەم هەفتەیەدا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆیتەرز: ئێران پێشنیازێکی قەتەری بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ تاوتوێ دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: پشتیوانی من نه‌ته‌نیاهووی له‌ شكستی گه‌وره‌ پاراست

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادوه‌ر گوێی له‌ وته‌كانی پارێزگاری میسان گرت و دواتر ئازادی كرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەبێ پشتیوانی پێکهاتەی عەرەبی حکوومەت پێکدەهێنین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. به‌پێی ئه‌نجامی نیوه‌ی ده‌نگه‌كان؛ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیسرائیلدا نه‌ته‌نیاهوو له‌ پێشه‌وه‌یه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل کاریگەریی بنەڕەتی لەسەر ستراتیژی ئەمنی و سیاسەتی دەرەوە نابێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ ئوردون داخست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل؛ چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كان ده‌نگی پێویست به‌ده‌ست بهێنن

سەرەتا