10/01/2022
1107 جار خوێنراوەتەوە
بزانه چۆن ئهو فڕۆكهوانه ڕزگار دهكهن
فڕۆکەوانی ئەو فڕۆکەیەی بە ناچاری و بەپەلە لە شوێنێکی پەڕینەوە وێستگەیەکی شەمەندەفەر له شاری لۆس ئهنجلۆس نیشتەوە، چەند چرکەیەک پێش ئەوەی شەمەندەفەر بەر فڕۆکەکە بکەوێت لەلایەن پۆلیسەوە لەناو فڕۆکەکە هێنرایە دەرەوە و رزگار کرا.
لەو دیمەنانەی لەلایەن کامێرای چاودێری ناوچەکەوە تۆمار کراوە، ژمارەیەک پۆلیس چەند چرکەیەک پێش ئەوەی شەمەندەفەر بەر فڕۆکەکە بکەوێت بە فریای فڕۆکەوانەکە کەوتوون و توانیویانە لەو ساتە پڕ مەترسییەدا فڕۆکەوانەکە رزگار بکەن.
لەو رووداوەدا کەسانی ناو شەمەندەفەرەکە هیچ زیانێکیان بەر نەکەوت و فڕۆکەوانەکەش سەری و جەستەی بریندار بوو، پاشان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری بۆ کرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە