سۆران عومه‌ر وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام ده‌داته‌وه
07/10/2019
1198 جار خوێنراوەتەوە
سۆران عومه‌ر: نۆ مانگ نه‌وتتان فرۆشتوه‌یه‌عنی چی مووچه‌ی شه‌ش مانگتان دابه‌شكردووه؟
په‌یام ـ سلێمانی
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، سۆران عومه‌ر باس له كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
چاوپێكه‌وتنه‌كه رۆژنامه‌نووس (حه‌كیم حه‌مه‌د) پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (ئه‌مڕۆ) له كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام، له گه‌ڵی ئه‌نجامیداوه، كۆمه‌ڵێك پرسی تایبه‌ت به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و گه‌نده‌ڵی و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی له هه‌رێمی كوردستان، باسكردووه‌و سۆران عومه‌ر وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی گرنگ ده‌داته‌وه.
پێنج ساڵه حكومه‌تی هه‌رێم، مووچه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتان و منداڵی بێباوكی به‌ته‌واوی بڕیوه، به‌ڵام ده‌ستی بۆ مووچه‌ی جاش و مسته‌شار نه‌بردووه".
سۆران عومه‌رله درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا، وه‌ڵامی دیندار زێباری دایه‌وه كه باسی له نه‌بوونی زیندانی نهێنی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، سۆران عومه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژێك دیاری بكه بابچین بۆشوێنی زیندانی نهێنی له هه‌رێم، به‌ومه‌رجه‌ی پێت ناڵیم بۆ كوێ ده‌چین، چونكه پیشتریش كاتێك زانیان سه‌ردانی زیندانێكی نهینی ده‌كه‌ین گواستیانه‌وه".
سۆران عومه‌ر چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خاته‌ڕوو، وه رایده‌گه‌یه‌نێت:"هه‌مان ریتمی گه‌نده‌ڵی له‌م كابینه‌یه به‌رده‌وامه، به‌ڵام سه‌رانه وه‌رگرتن زیادیكردووه".
ناوبراو ده‌ڵێت: ئێستا كۆمپانیایه‌ك له سنوری سلێمانی له بازگه‌كانی ئاسایش دانراوه، هه‌ر ته‌نكه‌ریكی نه‌وت و بارهه‌ڵگرێكی شیش 100دۆلار وه‌رده‌گرێت و به‌به‌تاڵیش 70هه‌زار پاره‌كه‌ش بۆ حكومه‌ت نییه".
سۆران عومه‌ر پرسیارێكی ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت: نۆ مانگ له‌مساڵدا نه‌وتتان فرۆشتوه، یه‌عنی چی مووچه‌ی شه‌ش مانگتان دابه‌شكردووه؟".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" كوا 2 ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری مانگه‌كانی 7-8-9"، زه‌حمه‌ت نه‌بێت بۆچی ته‌نیا 370 ملیار دیناری داهاتی نه‌وت دێته وه‌زاره‌تی دارایی و زیاترله 370 ملیار دیناری دیكه‌ش نادیاره.
"ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌رس له كه‌وتنی سه‌دام و قه‌زافی وه‌ربگرن".
لێره‌وه بینه‌ری ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر بن ..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە