59 خولەک پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
نەتەوە یەکـگرتووەکان: بەھۆی گرژییەکانەوە لە یەمەن ٢٦٨ ھەزار کەس ئاوارەبوون
پەیام
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند بەھۆی گرژییە سەربازییەکانەوە لە یەمەن ٢٦٨ ھەزار کەس ئاوارەبوون، ھەروەھا بە ھەزاران کەسی دیکەش وەک پەنابەر ڕوویان لە جیبوتی کردووە.
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەداوە کە لە مـانگی تەممووزی ئەمساڵەوە تا ئێستا بەھۆی گرژییە سەربازییەکانەوە لە یەمەن، ٢٦٨ ھەزار کەس لەو وڵاتە ماڵوحاڵی خۆیان جێھێشتووە و ئاوارەبوون.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە کە ھەر بەھۆی گرژییە سەربازییەکانەوە لە یەمەن، سێ ھەزار و ٨٣٦ کەس لەو وڵاتە وەک پەنابەر ڕوویان لە جیبوتی کردووە.
ھەروەھا ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کردووە، لەئێستادا ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ لەپێناو دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون، ئاوی پاک، خزمەتگوازی تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی کە بەھۆی خراپی دۆخەکەوە لە یەمەن، زیانیان بەرکەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە