1 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: لیبیا بوەتە دهرچهیهك بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران و دەبێت ڕێگری لێ بکرێت
پەیام
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترهمپ ئاماژەی بەوە کرد پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ لیبیادا هەیە و، ڕایگەیاند: "نابێت چی دیکە لیبیا ببێتە ڕێڕەوێک کە بۆ کۆچی نایاسایی بەکاردەهێندرێت".
لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، سەرۆکی ئەمریکا ترهمپ سەبارەت بە کۆچی نایاسایی لە ئەورووپا ڕایگەیاند، "گەلی لیبیا گەلێکی خاوەن شانازی، خۆڕاگر و میواندۆستن و شایستەی ئاشتیی و خۆشگوزەرانین. ئەمریکا و لیبیا لەسەر بنەمای ئەو سەرکەوتنە مێژووییەی لە تێکشکاندنی هاوبەشی داعش لە لیبیا بەدەستمان هێنا، هاوبەشیەکی بەهێز و بەردەوام لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا نیشان دەدەن".
سەرۆکی ئەمریکا ترهمپ سەبارەت بە پرسی کۆچی نایاسایی وتی: "نابێت لیبیا وەک ڕێڕەوێک بۆ کۆچی نایاسایی بمێنێت و پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەم دۆخە بهێندرێت".
ترهمپ لەبارەی ڕووداوەکانی فەڕەنسا پەنجەی تۆمەتی بۆ کۆچبەرانی نایاسایی ڕاکێشا و، داوای لە وڵاتانی ئەورووپا و بەتایبەت فەڕەنسا کرد سنوورەکانیان بەڕووی کۆچبەرانی نایاساییدا دابخەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە