59 خولەک پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
عێراق له ڕیزبهندی گهورهترین كڕیارانی برنجه له جیهاندا
بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، عێراق لە ساڵی دارایی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ نزیکـەی دوو ملیۆن تۆن برنجی هاوردە کردووە و، یەکێکە لە وڵاتـە سەرەکییەکانی هاوردەکاری برنج لە جیهاندا.
بەگوێرەی داتاکانی کشتوکاڵی ئەمریکا، پێشبینی دەکرێت قەبارەی هەناردەکردنی برنج بۆ عێراق لەو ماوەیەدا بێ گۆڕانکاری لە ئاستی دوو ملیۆن تۆندا جێگیر ببێت، هاوشێوەی پێشبینییەکانی ساڵی دارایی ٢٠٢٥-٢٠٢٦. ئامارەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە هاوردەی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بۆ ٢ ملیۆن و ١٨١ هەزار تۆن بەرز بوەتەوە.
لەسەر ئاستی جیهانیش، لە ڕیزبەندی وڵاتە هەناردەکاراندا، هیندستان بە هەناردەکردنی ٢٥ ملیۆن تۆن لە پلەی یەکەمدا دێت، و لە دوای ئەویش وڵاتانی ڤیێتنام بە ٨ ملیۆن تۆن، تایلەند بە ٧,٥ ملیۆن تۆن، و پاکستان بە ٥ ملیۆن تۆن گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێن و هەناردەکاری برنجن لە جیهاندا.
سەبارەت بە وڵاتە کڕیارەکانیش، فلیپین بە هاوردەکردنی ٥,٦ ملیۆن تۆن لە سەرووی ڕیزبەندییەکەدایە، و پاشان ڤیێتنام بە ٤ ملیۆن تۆن، چین بە ٣,٣ ملیۆن تۆن، و نێجیریا بە ٢,٩ ملیۆن تۆن دێن و عێراق بە دوو ملیۆن تۆن پێگەی خۆی لە نێو کڕیارە سەرەکییە جیهانییەکاندا گرتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە