1 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا: ٤١٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی ئێلەگ زەردەکان کردووە
پەیام
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، لۆران نونێز ڕایگەیاند، ٤١٠ ھەزار کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانە کردووە کە لەلایەن بزووتنەوەی "ئێلەگ زەردەکان" لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە ئەنجامدراون.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە خۆپیشاندان لە پاریسی پایتەخت و ژمارەیەک شاری دیکەی فەڕەنسا، خۆپیشاندان ئەنجام دراون.
بەڵام سەندیکای گشتی کرێکاران ڕایگەیاندووە کە ٨٠٠ ھەزار کەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە کە ٢٥٠ ھەزار کەسیان لە خۆپیشاندانەکەی پاریس بەشدارییان کردووە.
ھاوکات وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ڕایگەیاند لە خۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی "ئێلەگ زەردەکان" ١٣٥ کەس دەستگیر کراون.
ھەر لەو بارەیەوە بزووتنەوەی "ئێلەگ زەردەکان" لە ڕاگەیاندراوێکدا داوای لە فەڕەنسییەکان کردووە کە ڕۆژی شەممەی داھاتوو، دووبارە بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە