60 خولەک پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتانی ئهندام له هاوپهیمانی مهككه و ئێران كۆ دهبنهوه
ئەمڕۆ ئێران میوانداریی کۆبوونەوەیەکی باڵای نێوان بەرپرسانی هاوپەیمانیی مەککە و لایەنی ئێرانی دەکات، بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە لێدوانێکدا، ڕائد قەرملی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ڕایگەیاند شازادە خالد بن سەلمان، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە، سەرۆکایەتیی شاندی سعودیە لەو کۆبوونەوەیەدا دەکات کە بڕیارە ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوە بچێت. قەرملی جەختی لەوە کردەوە کە عاصم منیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، و ئیبراهیم کالن، سەرۆکی هەواڵگریی تورکیا، سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکانیان دەکەن لەو کۆبوونەوەیەدا.
لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند پێشنیازی ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتی سەردانی عاصم منیر بۆ تاران خراوەتەڕوو وە لەلایەن تارانەوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و، ئەو وڵاتانە لە تاران پێشنیاز و بۆچوونەکانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دەخەنەڕوو، بە ئامانجی ئەوەی کە سەقامگیری سیاسی و سەربازی و ئابووری لە ناوچەکەدا بەرقەرار بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە