22/02/2025
638 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ لە دوو ناوچەى هەڵەبجە و قەزاى پێنجوێن بەهۆى بەفر و سەرماوە پشووە
پەیام
بەهۆى بەفر و سەرماوە سبەینێ لە ناحیەى بیارە و تەوێڵەى پارێزگاى هەڵەبجە و قەزاى پێنجوێن پشووى فەرمییە.
پارێزگاى هەڵەبجە رایگەیاند، سبەى یەکشەممە، بەهۆى بەفر و سەماوە لە سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەت و ناوەندەکانى خوێندن لە سنوورى ناحیەى بیارە و تەوێڵە و گوندەکانى سەر بەو سنوورە پشووى فەرمى دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەى پارێزگاى هەڵەبجەدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو باران بارینەی ڕووی لەناوچەی هەورامان کردووە، لەسەر پێشنیاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا سبەینێ 23ی 2ی 2025 پشوی ڕەسمی دەبێت لە سنوری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەکانی، لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و قوتابخانە و باخچەکانی سنوری ناحیەکەدا.
پارێزگاى هەڵەبجە دەڵێت، ئەم پشووە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لەدەرەوەی ناحیەکە ئەنجامی دەدەن.
هاوکات هێمن ئیبراهیم قایمقامى پینجوێن ڕایگەیاند: بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لەسنوری قەزاکەماندا، بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا سبەینێ پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێزو ناو قەزای پێنجوێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە