1 کاتژمێر پێش ئێستا 283 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسێک: له‌ سێشه‌ممه‌وه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین ڕوو لە هه‌رێم دەکات

پەیام  

ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و لە گەرمیان دەگاتە 48 پلەى سیلیزى.

ئەو شاڕەزایەى بوارى کەشناسی ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە "لە رۆژی سێشەممه‌ 28ی 7ى 2026 گەرمایەکی تا رادەیەک بەتین لەناوچەکانمان دەستپێدەکات و ئەگەری هەیە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت".

ئەوەشى خستووەتەڕوو، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەماوەی ئەو گەرما بەتینەدا لە رۆژانی 28 و 29 و 30ی ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی 43 پلە، هەولێر 45 بۆ 46 پلە، دهۆک 43 بۆ 44 پلە، هەڵەبجە 44 بۆ 45 پلە، کەرکوک 46 بۆ 47 پلە، گەرمیان 47 بۆ 48 پلە، راپەرین 44 بۆ 45 پلە، سۆران 42 بۆ 43 پلە، زاخۆ 42 بۆ 43 پلە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسێک: له‌ سێشه‌ممه‌وه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین ڕوو لە هه‌رێم دەکات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژەتیرۆری كوردستان: پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراوی دیکە لە هەولێر تێكشكێندران

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى ئەمڕۆى سەر هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانى ڕانەگرتووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێم: بریارەکەى بەغداد لەبارەى شایستە داراییەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سەرەتا