1 کاتژمێر پێش ئێستا 161 جار خوێنراوەتەوە

خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێم: بریارەکەى بەغداد لەبارەى شایستە داراییەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت

پەیام  

خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێم کە بەمۆڵەتى خوێندن و بە فەرمى خوێندنیان تەواو کردووە، ڕایدەگەیەنن بەغداد بڕیاری خەرجکردنی ئەو دەرماڵانەى داوە کە دەیانگرێتەوە، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم جێبەجێی ناکەن.

نوێنەرانی خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند "سەرباری ئەوەی دوای بەدەستهێنانی بڕوانامە نوێیەکانیان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرماڵەی شایستەی بڕوانامەکانیان بۆ نەبەستراوەتەوە".

ڕاشیدەگەیەنن "لەدوای مانگی دووی ساڵی ڕابردوەوە دوابەدوای تەواوکردنی ئەرکە زانستییەکان و بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان، گەڕاونەتەوە سەر دەوام و خزمەت و کارە ڕەسەنە ئەکادیمییەکانیان، سەرەڕای تەرخانکردنی تواناکان و خستنەگەڕی چەندین ساڵ لەماندوبوونی شەونخونی و توێژینەوە لەپێناو پێشخستنی ناوەندە زانستییەکاندا، بەڵام تاوەکو ئێستا دەرماڵەی شایستەی بڕوانامەکانیان بۆ نەبەستراوەتەوە".

خاوەن بڕوانامە نوێیەکان باس لەوەشدەکەن،" لە قۆناغی سەرەتادا پاساوی دواخستن و ڕاگرتنی ئەم دەرماڵانە بەسترایەوە بە هەبوونی ڕێنمایی و بڕیاری ئاراستەکراو لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە، کە تیایدا سەرجەم دەرماڵە نوێیەکانی ڕاگرتبوو، خۆشبەختانە، لەئێستادا بەنوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق بە ژمارە 22288 لە 21ی 6ى 2026 کە وێنەیەکی ئاراستەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بەڕوونی داوای بەستنەوەی دەرماڵە نوێیەکان کراوە و کۆتاییهاتنی بە یەکجارەکیی قۆناغی ڕاگرتنەکەی ڕاگەیەندراوە ".

نوێنەرانی خاوەن بڕوانامە نوێیەکان داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی دەکەن ئەم هەنگاوانە بنێن: بەستنەوەی فەرمیی دەرماڵەکانی بڕوانامە و نازناوی زانستی بەپێی بڕیارەکەی بەغدا، دابینکردنی سەرجەم ئەو شایستە داراییانەی کە لە کاتی دەستبەکاربوونەوەیان لە ساڵی ڕابردووەوە بۆیان هەژمار نەکراوە. هەروەها دەرکردنی ڕێنماییەکی ڕوون بۆ سەرجەم زانکۆکان بە مەبەستی نەمانی جیاکاری و پاراستنی مافی یاسایی توێژەران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى ئەمڕۆى سەر هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانى ڕانەگرتووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێم: بریارەکەى بەغداد لەبارەى شایستە داراییەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێنێتەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

سەرەتا