1 کاتژمێر پێش ئێستا
109 جار خوێنراوەتەوە
هێرشەکانى ئەمڕۆى سەر هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانى ڕانەگرتووە
پەیام
ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر دەدرێت و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە ڕایدەگەیەنێت، گەشتە ئاسمانییەکانمان ڕانەگیراون و بەردەوامن.
پاشئەوەى بەیانى ئەمڕۆ 24ى 7ى 2026 چەند درۆنێک ئاڕاستەى هەولێر کران و لە ئاسماندا تێکشکێنران، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر ڕەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکەیان راگیرابێت و دەڵێت، "گەشتەکانمان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن".
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای پارتی ئاماژەى بەوەکردووە، هاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە کە گەشتە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایین و بەردەوامن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە