1 کاتژمێر پێش ئێستا 190 جار خوێنراوەتەوە

دژەتیرۆری كوردستان: پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراوی دیکە لە هەولێر تێكشكێندران

پەیام

لە ئاسمانی هەولێر 5 درۆنی بۆمبڕێژكراوی دیكە تێكشكێندران و زیانەكانیش تەنیا ماددی بوون.

دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 24ی تەممووزی 2026، لە نێوان كاتژمێر 9:32 خولەك تا 9:45 خولەكی پێش نیوەڕۆ، 5 درۆنی بۆمبڕێژكراو لە ئاسمانی هەولێر تێكشكێندران. 

درۆنەكان لە لایەنی ڕۆژئاوای پارێزگاكەوە ئاراستە كرابوون و لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە خرانە خوارەوە، بێ ئەوەی زیانی گیانییان لێ بكەوێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان هێرشەكان بوونە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە پوش و پاوانی سنووری گوندی گەزنە، هاوكات ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش جەختی كردەوە كە گەشتە ئاسمانییەكان نەوەستاون و دۆخەكە ئاساییە.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە سەرەتای دەستپێكی گرژییەكانی ناوچەكە لە 28ی شوباتەوە، هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی زۆرتر لە 930 هێرشی درۆنی و مووشەكی بووەتەوە، كە تەنها هەولێر 600 هێرشی بەركەوتووە. بەپێی ئامارەكان، بەهۆی ئەو هێرشانەوە تا ئێستا 30 كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 150 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    کەشناسێک: له‌ سێشه‌ممه‌وه‌ گه‌رمایه‌كی به‌تین ڕوو لە هه‌رێم دەکات

  • 55 خولەک پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئێران پێشنیازێكی ئەمریكای بۆ ئاگربەست ڕەتكردووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژەتیرۆری كوردستان: پێنج درۆنی بۆمبڕێژكراوی دیکە لە هەولێر تێكشكێندران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا لە ڕێگەی سووریاوە دەستى بە هاوردەکردنى نەوتى عێراق کرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى ئەمڕۆى سەر هەولێر گەشتە ئاسمانییەکانى ڕانەگرتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە نوێیەکان لە هەرێم: بریارەکەى بەغداد لەبارەى شایستە داراییەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانى گەرما بە بەرزى دەمێنێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی بارستە هەوایەکی فێنک هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

سەرەتا