23/02/2025
168 جار خوێنراوەتەوە
ئهمڕۆ له چهند شارو چارۆچكهیهك پشووه
پەیام
بەهۆى بەفر و سەرماوە ئهمڕۆ لە ناحیەى بیارە و تەوێڵەى پارێزگاى هەڵەبجە و قەزاى پێنجوێن پشووى فەرمییە.
پارێزگاى هەڵەبجە رایگەیاند، ئهمڕۆ یەکشەممە، بەهۆى بەفر و سەماوە لە سەرجەم دامەزراوەکانى حکومەت و ناوەندەکانى خوێندن لە سنوورى ناحیەى بیارە و تەوێڵە و گوندەکانى سەر بەو سنوورە پشووى فەرمى دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەى پارێزگاى هەڵەبجەدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفرو باران بارینەی ڕووی لەناوچەی هەورامان کردووە، لەسەر پێشنیاری ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیار درا ئهمڕۆ 23ی 2ی 2025 پشوی ڕەسمی دەبێت لە سنوری ناحیەی بیارە و تەوێڵە و گوندەکانی، لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و قوتابخانە و باخچەکانی سنوری ناحیەکەدا.
پارێزگاى هەڵەبجە دەڵێت، ئەم پشووە ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی تەمهیدیان هەیە و لەدەرەوەی ناحیەکە ئەنجامی دەدەن.
هاوکات هێمن ئیبراهیم قایمقامى پینجوێن ڕایگەیاند: بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لەسنوری قەزاکەماندا، بەڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارماندا ئهمڕۆ پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنوری هەردوو ناحیەی گەرمک وناڵپارێزو ناو قەزای پێنجوێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە