15/03/2025
308 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانتارێک: حكومه‌ت بۆ پشووەکان چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانه، به‌ڵام بۆ زیادكردنی پاره‌ی كاره‌با پێویستی پێی نییه
پەیام
بوخاری جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له له فه‌یسبووكى خۆى نووسیویه‌تی: "بۆ گۆڕانكاری له پشووه‌كان حكومه‌ت ده‌ڵێ ده‌بێ چاوه‌ڕێی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌س بۆ زیادكردنی پاره بۆ كاره‌با و به ئه‌هلیكردنی كه‌رتی حكومی پێویستیان به په‌رله‌مان نییه!!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده نووسیویشیه‌تی: "ئه‌ی سوبحانه‌ڵا چ حكومه‌ته‌كی گوێرایه‌ڵمان هه‌یه!!".
حكومه‌تی عێراق به‌بۆنه‌ی یادی تاوانى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ژمارەیەک تاوانى دیکەوە بڕیاری دا رۆژى 16ى 3 له ته‌واوی عێراق پشووی فه‌رمی بێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوو بیكاته پشوو.
حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاندووە: "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له بۆنه و یاد و ڕۆژانی پشووه فه‌رمییه‌كانی ساڵنامه‌ی فه‌رمیی حكومه‌ت ناكرێت تا په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و بڕیاری نوێی بۆ ده‌رده‌كات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە