20/04/2025 530 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆژەی هەژماری من خرایە سەر وەزارەتی دارایی

پەیام

پڕۆژەی "هەژماری من" كە حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وەك پڕۆسەی بەبانكییكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەیناسێنێت لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی گواسترایەوە.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی هەژماری من تایبەت بە بانكییكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی گواسترایەوە.

بەپێی نووسراوەكە كە ئەمڕۆ، یەكشەممە، بڵاو كراوەتەوە "وەزارەتی دارایی سەرپشك دەبێت لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە لەبەر ڕۆشنایی یاسا و ڕێنماییە بەركارەكانی بانكی ناوەندی فیدڕاڵی".

نووسراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات "ئەژماری بانكیی مووچەخۆر بەگوێرەی هەمان یاسا و ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی فیدڕاڵ پارێزراو دەبێت".

نووسراوەكەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەنددارەكان بە جێبەجێكردنی فەرمانەكە و ئاسانكاریی بۆی ڕادەسپێرێت.

حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم وا پێناسەی هەژماری من دەكات كە پڕۆژەیەكی بەبانكییكردنی مووچەی مووچەخۆرانە و ئامانج لێی ئەوەیە زیاتر لە یەك ملیۆن مووچەخۆر لەم پڕۆسەیەدا تۆمار بكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكیش كە لە 28ی شوبات، مانگی دووی ساڵی 2023ی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە، پڕۆژەی هەژماری من ڕاگەیەنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەراقچی: بەم زووانە وردەكارییەكانی ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەكەینەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە بناری قەندیل تەرمێک دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت منداڵە بێسەروشوێنەکە بێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری بازرگانیی عێراق لە هەولێر: زۆرترین گەنمی جووتیاران وەردەگرین

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەى بەغداى نەخستووەتە خزمەتى هاووڵاتییانەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 28% كه‌میكردووه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: ئاسمان ساماڵ و پلەکانى گەرما نزمتر دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

سەرەتا