26/04/2025
236 جار خوێنراوەتەوە
کاولکارییەکانی کەرتی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بە وێنەی پێش و پاش هێرشەکان دەخرێتەڕوو
پەیام
لە پاش راگەیاندنی (گەردەلوولی ئەقسا)، هێرشەکانی ئیسرائیل کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە دەستیان پێکردووە، کەرتی غەززەیان کردووەتە وێرانە.
بۆردومانە چڕەکان تەنیا بیناکان ناڕووخێنن، بەڵکو کەرەستە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانە کە ئومێدی هاووڵاتیانن دەکەنە ئامانج.
بەهۆی هێرشەکانەوە بەشی زۆری ژێرخانی غەززە وێران بووە و، هێڵەکانی کارەبا و ئاو و پەیوەندی پچڕاون، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و هاوکاریيە مرۆییەکان گەیشتوونەتە خاڵی وەستان.
هەزاران کەسی مەدەنی شەهیدبوون و دەیان هەزار کەسی دیکە بێ ماڵ و حاڵ بوون، هاوکات قەیرانێکی قووڵی مرۆیی بەرۆکی غەززەی گرتووە، لە وێنەکاندا دیمەنی بینا و دامەزراوەکان لە ناوچەی کەناراوی شاری غەززە خراوەتەڕوو کە پێش و پاش حەوتی تشرینی یەکەم چۆن بوون و چیان بەسەر هاتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە