1 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
دادوهر گوێی له وتهكانی پارێزگاری میسان گرت و دواتر ئازادی كرد
پهیام
دادگای عێراق ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، موستەفا محەمەداوی، پاش چەند کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لەسەر دۆسیەی هەڕەشەی بایکۆت و داخستنی ڕێگاوبانەکان بەهۆی داخستنی دەروازەی سنوریی الشیب، ئازاد کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەداوی ڕایگەیاند ناوبراو پاش پابەندبوون بە ڕێکارە یاساییە پەیوەندیدارەکان ئازاد کراوە، هاوکات میدیا خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئازادکردنەکە دوای ئامادەبوونی ناوبراو لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا هاتووە، کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردبوو بەپێی ماددەی ۲۲٤ی یاسای سزادانی عێراقی.
فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عهلی زهیدی، دەرچووبوو؛ ئەوەش دوای لێدوانەکانی محەمەداوی هات کە تێیدا هەڕەشەی ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی مەدەنی و داخستنی ڕێگاوبانەکانی نێوان میسان و پارێزگاکانی تری کردبوو، ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکەی بۆ کرانەوەی دەروازە سنورییەکە نەداتەوە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی دادوەری، دادگا گوێی لە وتەکانی نوێنەری یاسایی سەرۆکوەزیران گرتووە و تۆمارێکی دەنگیی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکەی پشکنیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە