پێش 2 هەفتە
179 جار خوێنراوەتەوە
سێ خوشک لە ناو دۆخی جەنگدا لە غەززە قورئانی پیرۆزیان لەبەرکرد
سێ خوشک بە ناوەکانی هالا و ئەلما و سەما کامل محەمەد ئەلمیسری کە لە کەرتی غەززەی ژێر هێرشە توندی ئیسرائیلدا ژیان بەسەر دەبەن، بە ڕێنمایی خوشکە گەورەکەیان کە تەواوی قورئانی پیرۆزی لەبەرە، لەسەرەتاوە تا کۆتایی قورئانی پیرۆزیان لەبەر کرد.
ئەو خێزانەی کە لە شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە دەژین، دوای ئەوەی بە ناچاری لە ڕەفەحەوە کۆچیان کرد، لە مزگەوتێکی بچووکی خێمەدا بەردەوام بوون لە خوێندن و لەبەرکردنی قورئان. خوشکەکان بە هاندانی خوشکە گەورەکەیان لەنێو دۆخی سەختی جەنگ و وێرانکاری و لەدەستدانەکاندا، توانییان قورئانی پیرۆز لەبەر بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە