پێش 3 هەفتە 678 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای نەوت سزا درا و ١٣ بەرپرسی کارەباش دەستگیر کران


دەستەی دەستپاکی دادگاییکردنی بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی بە هەشت ساڵ زیندانی و گێڕانەوەی ٥٥ ملیار دینار ڕاگەیاند. 
دادگای دەستپاکی حسێن تاڵیب، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای دابەشکردنی نەوت و کاندیدی ڕەوتی حیکمەی بە هەشت ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی ٥٥ ملیار دینار سزادا، کە تۆمەتبار بوو بە قازانجکردنی نایاسایی لە گرێبەستەکانی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور پێش ئەوەی سوێندی پەرلەمانتاری بخوات. 
لە دۆسیەیەکی دیکەشدا لە پارێزگای موسەننا، دەستپاکی فەرمانی گرتنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی دابەشکردنی کارەبا و ١٢ بەرپرس و ئەندامی لیژنەکانی کڕین جێبەجێ کرد، بە تۆمەتی بەهەدەردانی شەش ملیار و ١٥٠ ملیۆن دینار لە خەرجی ناپێویستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا