1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
بەبێ پشتیوانی پێکهاتەی عەرەبی حکوومەت پێکدەهێنین
پەیام
سەرۆک وەزیرانی قەوارەی ئیسرائیل، بنیامین نهتەنیاهوو، ڕایگەیاند هێشتا چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی کنێستە، دوای ئەوەی پارتەکەی پێشڕەویی بەدەستهێنا و بەڵێنی پێکهێنانی حکوومەتێکی ڕاستڕەوی بەهێزی بێ بەشداریی عەرەبی دا.
لە وتارێکدا کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە شاری قودس پێشکەشی لایەنگرانی کرد، نهتەنیاهوو سەبارەت بە بەدەستهێنانی ٢٧ کورسی لەلایەن پارتی لیکودەوە بەپێی راپرسییەکان، وتی: «ئەمە تەنها سەرەتایە، و ئێمە چاوەڕێی ئەنجامی تەواوین. ناوبراو وتی: "یەک شت دڵنیایە، ئەویش ئەوەیە کە پارتی لیکود گەورەترین پارتە لە ئیسرائیلدا".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە راپرسییەکانی دوای دەنگدان ئاماژەیان بە ڕکابەرییەکی توند و نزیکی نێوان کەمپینەکەی نهتەنیاهوو و دیارترین ڕکابەری، سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپا غادی ئایزنکۆت، کرد. لەم میانەیەدا، نهتەنیاهوو بەڵێنیدا حکوومەتێکی ڕاستڕەوی بەهێز دامەزرێنێت.
لە لایەکی ترەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختیکردەوە کە حکوومەتی داهاتوو بەبێ بەشداریی لایەنە عەرەبییەکان پێکدەهێنرێت و ئاماژەی بەوەدا کە «نابێت هیچ سەرکردەیەک پشت بە پشتیوانیی عەرەب بۆ حوکمڕانی ببەستێت»، لە کاتێکدا پارتە عەرەبییەکان لەم هەڵبژاردنەدا دەستکەوتی بەرچاو و بەهێزیان بەدەستهێنابوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە