پێش 1 هەفتە 135 جار خوێنراوەتەوە

گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و سوریا هێشتا دەستیپێنەكردوەتەوە

پەیام

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، هێشتا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و سوریا دەستیپێنەكردوەتەوە و ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندیی سیادی و هونەری هەیە.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان عێراق و سووریا پێویستی بە هەماهەنگیی بەرزی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان هەیە، كە هێشتا ئەوە نەكراوە.

هەروەها ڕایشیگەیاند، هێشتا لە لایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقییەوە ڕەزامەندی بە دەست پێ كردنەوەی گەشتەكان نەدراوە، هەروەها هێشتا ڕەزامەندی ئەوەش وەرنەگیراوە كە گەشتەكان لە سوریاوە بۆ عێراق دەست پێ بكەن.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق وتووشیەتی، لە ئێستادا هیچ گەشتێكی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سووریا ئەنجام نادرێت، ڕاگرتنی گەشتەكانیش كاتییە، بەڵام هێشتا نازانین كەی دەست پێ دەكاتەوە و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕەزامەندی بدەن و هەماهەنگی پێویستیش بۆ دەست پێكرنەدەوەی بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تی به‌ حكومه‌ت داوه‌ دژ به‌ ڕاگرتنی موچه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. تا ئێستا به‌هۆی لێبوردنی گشتییه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار زیندانی ئازادكراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن ده‌ستی كرد به‌ ناوتۆماركردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووق

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شیعه‌كان داوای ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: زیاتر لە 33 هەزار ئاوارە كارتی دەنگدانیان نوێكردووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    پەیام ناوەڕۆکى سکاڵاى فەرمانبەرانى هەرێم لە دادگاى باڵاى فیدراڵى دەخاتەڕوو

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار جەختیان لە چارەسەری ڕیشەیی بۆ پابەندییە داراییەكانی هەرێم كردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق بە دوو مەرج ڕازی بووە بە ناردنی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم

سەرەتا