31/05/2025 8971 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق بە دوو مەرج ڕازی بووە بە ناردنی مووچەی مانگی پێنج بۆ هەرێم

پەیام 

سەرۆكوەزیرانی عێراق بەدوو مەرجی سەرەكی ڕازی بووە بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار.

 سەرچاوەیەكی بەرپرسی باڵا ئاشكرایكرد، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەڵامی فشارە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی داوەتەوە سەبارەت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد ڕەزامەندییەكە مەرجدارە بە ڕێكخستنی دارایی و چەند ڕێكارێكی دیاریكراو.

سەرچاوەكە بە بەغدادولیەومی ڕاگەیاندوە، سوودانی ڕازییە بە ناردنی مووچەی هەرێم، بەڵام بە دوو مەرجی سەرەكی، ئەویش یەكەمیان دەبێت مووچەكە بە شێوەی قەرز بنێردرێن و لەسەر بودجەی هەرێم حیساب بكرێن لە چوارچێوەی بەشی دیاریكراوی لە بودجەی گشتی.

هەروەرها مەرجی دووەمیان بریتییە لە دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەش لە حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی مووچەی هەشت مانگی ماوەی ئەمساڵ و میكانیزمی چارەسەركردنیان لە ناو چوارچێوە یاساییەكاندا.

سەرچاوەكە ڕوونیشی كردەوە ، سوودانی لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا واژوو لەسەر لیستی مووچەی ئایار بۆ كوردستان دەكات، وەك خۆ ئامادەكردن بۆ گواستنەوەی بڕەی پارەكان بۆ وەزارەتی داراییی هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق: ھێرشی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکه‌ پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق: بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانمان بە ئامانجگرتنی توانای ھێزە سەربازییەکانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حکوومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ده‌ربازكردنی هاووڵاتییانی لە لوبنان چڕ دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    میدیا عێراقییه‌كان: باره‌گاكانی حه‌شد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆردومان كراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سوودانی پیرۆزبایی له‌ موجتەبا خامنەیی کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە رەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزای عومرە بە هاووڵاتیانی عێراق دەربڕی

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەكارهێنانی خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكان ڕەتدەكاتەوە

سەرەتا