3 رۆژ پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
شیعه‌كان داوای ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كه‌ن
په‌یام
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی داوای ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاشكرای كرد كه چوارچێوه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و هه‌ڵبژاردنه‌كان له نوسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم ئه‌نجام داوه.
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، به‌پێی به‌یاننامه‌كه، داوای مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو پرسێكی نیشتیمانی به‌پێی ده‌ستوور و یاساكانی حوكمڕانی كردووه، جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌تی فیدراڵی به مافه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی و هه‌وڵه جدییه‌كانی بۆ لابردنی هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان كردووه‌ته‌وه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه‌ته‌ووه بۆ كۆتایی به كێشه‌كان كه به كرۆكی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر داده‌نێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە