2 رۆژ پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. تا ئێستا به‌هۆی لێبوردنی گشتییه‌وه زیاتر له هه‌زار زیندانی ئازادكراون
په‌یام
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئاماری نوێی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی بڵاو كرده‌وه كه تا ئێستا زیاد له هه‌زار و 500 كه‌س ئازاد كراون و ئه‌وانه‌ش یاساكه ده‌یانگرێته‌وه ده‌گاته زیاتر له 24 هه‌زار كه‌س.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریدا هاتوه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌پێی یاساكه ئازادكراون له ناوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان هه‌زار 534 كه‌س بووه، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و كه‌فاله‌تیان هه‌یه، و ئه‌وانه‌ی به غیابی سزادراون گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و 896 كه‌س.
به پێی ئه‌و سه‌رچاوه كه یاساكه ده‌یانگرێته‌وه ده‌گاته بیست و چوار هه‌زار و 754ر كه‌س، له كاتێكدا كۆی گشتی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن یان بانگهێشتنامه‌یان له دژی ده‌رچووه یان كه تۆمه‌تبار كراون یان له دژی كراون كه بڕیاری غیابی ده‌رچووه 111 هه‌زار و حه‌ڤده كه‌سن، هاوكات كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه توانراوه بگه‌ڕێنرێته‌وه بیست ملیار و سه‌د و چل و هه‌شت ملیۆن و سه‌د و په‌نجا هه‌زار و حه‌وت سه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت دینار بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە