02/06/2025 420 جار خوێنراوەتەوە

كۆمیسیۆن: زیاتر لە 33 هەزار ئاوارە كارتی دەنگدانیان نوێكردووەتەوە

پەیام 

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە زیاتر لە 33 هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردوەتەوە، تا ئێستا 33 هەزار و 141 ئاوارە بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان نوێكردووەتەوە.

بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵا، لەماوەی نوێكردنەوەی تۆماری كارتی بایۆمەتری دەنگدان نزیكەی ملیۆنێك دەنگدەر بۆ یەكەمجار مامەڵەی كارتی بایۆمەتری دەنگدانیان كردووە، هەروەها نزیكەی 470 هەزار كەسی دیكەش گۆڕانكارییان لە كارتەكانیاندا كردووە.

هەروەها بەپێی ڕاگەیەنراوی كۆمیسۆن، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار دەنگدەر ڕاستكردنەوەیان لە كارتەكانیاندا كردووە، لە كۆی پارێزگاكانی عێراقیشدا زیاتر لە هەزار كارت سڕاونەتەوە، بەڵام زیاتر لە 96 هەزار مامەڵەی نوێ بۆ دەرهێنانی كارتی بایۆمەتری كراوە.

رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمـساڵ بۆ ئـەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق به‌ ئاماده‌بوونی وەزیری دارایی کۆ دەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نەوتی عێراق: قەیرانی ماوەی ڕابردوو بەرەو كۆتایی دەچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا.. دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە سوكایەتیان بە ئاڵای ئەمریكا كرد ڕاگەیەندرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای چەندجار لە دواخستن ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستیپێكرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دارایی پەرلەمان دەستبەرداربوونی عێراق لە یاسای قەرزکردن ڕادەگەیەنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حەج و عومرەی عێراق: هۆکاری کەمیی دەرچووانی تیروپشکی حەج سنوورداریی پشکەکان بووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق بەنیازی كڕینی چەند كەشتییەكی دیكەی نەوتگوێزەرەوەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسی عێراق پێشبینی باران و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات

سەرەتا