پێش 1 هەفتە
174 جار خوێنراوەتەوە
په‌رله‌مان داوا له ئه‌ندامانی ده‌كات ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی بن
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كات، ئاماده‌بن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له میانه‌ی پشووی یاساداناندا.
دووشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك تاوتوێی ئه‌و پرۆژه‌یاسا و پرۆژه بڕیارانه‌یان كردووه كه ئاماده‌ن بۆ په‌سه‌ندكردن و لیژنه‌كان ته‌واویان كردوون.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه، ژینگه‌ی یاسایی و سیاسیی ئاماده بكرێت بۆ ئه‌نجامدان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و شه‌فاف كه متمانه به پرۆسه‌ی دیموكراسی به‌هێز بكات و خواستی هاووڵاتیان بێنێته دی.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات ئاماده بن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له میانه‌ی مانگی دووه‌می پشووی یاسادانانی ئێستادا ئه‌مه‌ش به ئامانجی ده‌چوواندنی یاسا گرنگه‌كان و دابینكردنی پێویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه.
.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە