پێش 1 هەفتە
133 جار خوێنراوەتەوە
دوو كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی داوای سزادانی عێراق ده‌كه‌ن
دوو كۆنگرێسمانی كۆماریی ئه‌مریكا، نامه‌یه‌كیان بۆ ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه ناردووه و تیایدا داوای سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر عێراقدا ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ژێر هه‌ژموونی ئێران ده‌رنه‌چووه.
جۆ ویلسۆن (له ویلایه‌تی كارۆلاینای باشوور) و گریگ ستیوبی (له ویلایه‌تی فلۆریدا)، له نامه‌یه‌كیاندا بۆ مایك ڕۆبیۆدا ده‌ڵێن: عێراق به ته‌واوی ملكه‌چی ئێرانه و بوه‌ته بوكه‌ڵه‌یه‌ك به‌ده‌ست تارانه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن كه زیاتر له 4400 سه‌ربازی ئه‌مریكی له كاتی جه‌نگی عێراقه‌وه ژیانیان كردووه‌ته قوربانی ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی ئێراندایه به ته‌واوی، له به‌رانبه‌ردا داوای ڕاگرتنی هه‌موو یارمه‌تییه ئه‌مریكییه‌كان بۆ حكومه‌تی عێراق و سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر كڕینی گازی ئێرانی له‌لایه‌ن عێراق دانانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك گروپی تیرۆریستی كردووه.
هه‌روه‌ها داواش ده‌كه‌ن سه‌پاندنی سزای ئابووری له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه عێراقیانه ده‌كه‌ن كه پشتیوانی له ئێران ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، باڵیوزخانه‌ی عێراق له واشنتۆندا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و سه‌قامگیره كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ڕێز دامه‌زراوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە