04/06/2025
277 جار خوێنراوەتەوە
ئۆكرانیا پرده ستراتیژییه‌كه‌ی ڕووسیای بۆردومانكرد
ده‌زگای ئاسایشی ئۆكرانیا به ئامانجگرتنی پردی "كریش" دوورگه‌ی كریمای ڕاگه‌یاند، كه پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ی لۆجستیه بۆ سوپای ڕووسیا له هێرشه‌كانی سه‌ر ئۆكرانیا.
ده‌زگای ئاسایشی ئۆكرانیا هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پردی كریمای به ناوازه ناوبردوه و ده‌ڵێت: كرێگرته‌كانمان كۆڵه‌كه‌كانی پردی كریمه‌یان به 1100 كیلۆ بۆمبڕێژ كردووه و ته‌قاندویانه‌ته‌وه، ئێستا پرده‌كه له باری نائاساییدایه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كاتژمێر 4:44 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجام دراوه و تا ئێستایش قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌م هێرشه به‌شێكه له‌كۆی زنجیره هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئۆكرانیا بۆ به‌ئامانجگرتنی پرده‌كه، كه وه‌ك شاخوێنبه‌ری سوپای ڕووسیا داده‌نرێت و ڕووسیا و دوورگه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
پێشتر كیێڤ له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیدا پرده‌كه‌ی به ئامانجێكی شه‌رعی ناساندبوو، له كاتێكدا مۆسكۆ چه‌ندین جار هۆشداری دابوو له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به ئامانجكردنی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە