08/12/2025
312 جار خوێنراوەتەوە
دەوڵەمەندترین كەسی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتیی ئەورووپا دەكات
پەیام
دەوڵەمەندترین كەسی جیهان، هەژماری یەكێتیی ئەورووپا لە تۆڕی ئێكس دەسڕێتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی یەكێتییەكە دەكات.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر یەكێتیی ئەورووپا بە تۆمەتی پێشێلكردنی یاساكانی پەیوەست بە شەفافییەت، 120 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر پێگەی ئێكسدا سەپاند، كە لەلایەن ئیلۆن ماسك، ملیاردێری ئەمریكییەوە خاوەندارێتی دەكرێت. لە كاردانەوەدا ئیلۆن ماسك هەژماری یەكێتییەكەی لە ئێكس (تویتەری پێشوو) سڕیەوە و ڕایگەیاند: هەژماری ریكلامەكەتان كۆتایی هات.
ماسك هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵكو وێنەیەكی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاڵای یەكێتیی ئەورووپا و ئەڵمانیای نازیی بەراورد كردبوو. ڕاشیگەیاندبوو: پێویستە یەكێتیی ئەورووپا هەڵبوەشێتەوە و سەروەری بۆ وڵاتانی ئەندامی بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حكومەتەكان نوێنەرایەتیی باشتری گەلەكانیان بكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە