2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
بە پاساوی ماددەی هۆشبەر، سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە هاوتا كۆڵۆمبییەكەیشی دەكات
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە هاوتا كۆڵۆمبییەكەی دەكات و داوای پێداچونەوە بە كارەكانیدا دەكات ئەگەر نا دوای مادۆرۆ نۆرەی ئەو دێت.
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی لە گۆستاڤۆ پیترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا كرد و هۆشداری پێدا لەوەی كە پێداچوونەوە بە كارەكانی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەوە بكاتەوە.
ترەمپ لە قسەكانیدا كە لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا بۆ ئەگەری كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا كۆڵۆمبییەكەی كردی، ڕایگەیاند: "زۆر بیر لەوە ناكەمەوە"، كۆڵۆمبیا ماددەی هۆشبەری زۆر بەرهەم دەهێنێت، كارگەی بەرهەمهێنانی كۆكایینیان هەیە و بە ئەمریكا دەیفرۆشن.
ترەمپ بە ئاماژەدان بە هەڵمەتی وڵاتەكەی دژی نیكۆڵاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزێلا، هۆشداری بە هاوتا كۆڵۆمبییەكەی دا و پێی ڕاگەیاند كە تۆ لەدوای مادۆرۆوە دەبیت.
لەلایەكی دیكەوە ترەمپ جارێكی دیكە هەڕەشەی هێرشی زەمینی دژی ڤەنزوێلا كردەوە و ڕایگەیاند، كە لە ماوەیەكی نزیكدا دەست پێدەكەن، كە پاساویان بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرە و ڤەنزوێلای پێ تۆمەتبار دەكەن.
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو ئەگەر چاو بە قاچاخیی ماددە هۆشبەرەكاندا لە ڕێی دەریاییەوە بخشێنینەوە دەردەكەوێت بەڕێژەی 92% كەمی كردووە و بە زوویش لە وشكانییەوە دەستپێدەكەین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە