4 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
بۆ ماوەیەكی نادیار یەكێتیی ئەورووپا بە بڕی 210 ملیار یۆرۆ سامانی ڕووسیای بلۆك كرد
پەیام
یەكێتیی ئەورووپا بۆ ماوەیەكی نادیار سەروەت و سامانی ڕووسیای بلۆك كرد و كۆتایی بە درێژكردنەوەی بلۆككردنەكە هەر شەش مانگ جارێك هێنا.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا بڵاوی كردەوە: وڵاتانی ئەندام بڕیاریان داوە قەدەغە بخەنە سەر گەڕانەوەی سەروەرت و سامانی بلۆككراوی بانكی ناوەندیی ڕووسی لە وڵاتانی نێو یەكێتییەكە كە بڕەكەی دەگاتە 210 ملیار یۆرۆ.
ئاماژە بەوەیش كراوە "بڕیارەكە بەشێوەیەكی بەپەلە بە مەبەستی سنوورداركردنی ئەو زیانانەی ئەگەری هەیە بەر یەكێتیی ئەورووپا بكەوێت، دەركراوە".
یەكێتیی ئەورووپا ڕایشیگەیاند: ئەگەر ئەم سامانە بلۆك نەكرێن ئەوا ڕووسیا دەتوانێت بۆ پارەداركردنی خۆی لە جەنگەكەی دژی ئۆكرانیا بەكاری بهێنێت، ئەمەش دەتوانێت لێكەوتەی مەترسیدار لەسەر ئابووری ئەورووپا و وڵاتانی ناو یەكێتییەكە جێبهێڵێت.
ئەنجوومەنی یەكێتی ئەورووپا دووپاتی كردەوە: بڕیارەكە كە كۆتایی بە پڕۆسەی درێژكردنەوەی هەر شەش مانگ جارێك هێنا، گواستنەوەی سامان و یەدەگی بانكی ناوەندی ڕووسی، یان هەر قەوارەیەكی یاسایی و ڕێكخراو و دەستەیەك كە لەسەر ڕێنماییەكانی بانكەكە كار دەكەن، قەدەغە دەكات، ئەمانەیش بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی ڕووسیا مەترسی لەسەر یەكێتییەكە دروست بكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە