08/12/2025 398 جار خوێنراوەتەوە

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە لە یابانی دا و ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە

پەیام 

بوومەلەرزەیەكی بەهێز باكووری یابانی هەژاند و هۆشداری لەبارەی دروستبوونی تسۆنامی دەدرێت.

دەزگای كەشناسیی یابان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7پۆینت 6 پلە بەپێوەی رێخەر لە كەناراوەكانی دوورگەی ئۆموری و هۆكایدۆ لە باكووری وڵاتەكە ڕووی داوە و قووڵییەكەی 53 كیلۆمەتر بووە لەژێر زەوییەوە.

كەشناسیی یابان هۆشداری ئەوەشی داوەتە هاووڵاتیانی ناوچەكە ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی هەیە بەجۆرێك شەپۆلی ئاو تا سێ مەتر بەرز ببێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسییش بڵاوی كردووەتەوە، لە كەناراوەكانی باكووری یابان تسۆنامی ڕووی داوە و دوای بوومەلەرزەكە شەپۆلی ئاو 40 سانتیممەتر بەرز بووەتەوە.

میدیاكانی یابان ئەوەشیان بڵاو كردەوە، وێستگە ئەتۆمییەكانی یابان لە ناوچەكەدا دەستیان بە پشكنینیورد كردووە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە سەلامەتی و نەبوونی هیچ زیانێك لە وێستگەكان لە ئەنجامی بوومەلەرزەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور پێشنیازی گفتوگۆ پێشكەش بە كۆریای باكوور دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گەمارۆكانمان ئێرانی كردووە بە دەوڵەتێكی مایەپووچبوو و شكستخواردوو

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

سەرەتا