08/12/2025 338 جار خوێنراوەتەوە

ئەوروپییەكان وێڕای ڕەخنەكانی ترەمپ پشتیوانی لە زیلینسكی دەكەن

پەیام 

سەركردەی وڵاتە زلهێزەكانی ئەورووپا لە دیدارێكدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا، جارێكی دیكە پشتیوانیی خۆیان بۆ كیێڤ دووپات كردەوە و هاوكات گومانیان لە بەشێك لە وردەكارییەكانی پێشنیازە نوێیەكەی ئەمەریكا بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ڕووسیا نیشان دا.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەخنەی توندی لە زیلینسكی گرت و وتی ڕەشنوسەكەی نەخوێندووتەوە، سەركردەی وڵاتانی ئەورووپا كە بریتی بوون لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ زیلنسكی كۆبوونەوەیەكی دوو كاتژمێریان ئەنجامدا.

فریدریك مێرتس ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بە ڕاشكاوی گومانی خۆی لەبارەی هەندێك بەڵگەنامەی ئاشتی ئەمەریكی دەربڕی و ماكرۆنیش جەختی لە گرنگیی لێكنزیكردنەوەی هەڵوێستی ئەوروپا و ئەمەریكا و ئۆكرانیا كردەوە. 

زیلینسكیش ئاماژەی بەوە دا كە هەندێك بڕیار بەبێ ئەمەریكا و هەندێكی تر بەبێ ئەوروپا نادرێن، بۆیە دەبێت بڕیاری گرنگ بدەن.

لەلایەكی دیكەوە، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند كە هیچ گوشارێك لەسەر زیلینسكی دروست ناكات و ئامانجیان گەیشتنە بە ئاشتییەكی دادپەروەرانە و بەردەوام.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا.. پێكدادانی دوو شەمەندەفەر گەشتە خێراکانى نێوان مەدرید و قورتوبە و ئیشبیلیەى ڕاگرت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: تا ئێستا دانمارک ھیچ شتێکی نەکردووە بۆ پاراستنی گرینلاند لە ڕووسیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: سیاسەتی ئەمریكا لەئێستادا تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڤەنزوێلا بۆ یەكەمجار گرێبەستێکی بەمەبەستى هەناردەكردنی غازی شل واژوو كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆكەوانی ئەورووپا: فڕین بەسەر ئاسمانی ئێران مەترسیدارە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بۆ عێراق: پەیوەندییەكانت لەگەڵ ئێران یەكلایی نەكەیتەوە، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبیتەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا چوار مەرج بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران ڕادەگەیەنێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مارك ساڤایا: سەردانی عێراق دەكەم و پرسی گرووپە چەكدارەكان تاوتوێ دەكەین

سەرەتا