09/06/2025 272 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. خۆپیشاندان دژ بە دەستگیركردنی كۆچبەران و ناردنەوەیان بەردەوامە

پەیام 

خۆپیشاندانەكان لە ویلایەتی لۆس ئانجلۆسی ئەمریكا كە بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ كۆچبەران و دژ بە دەستگیركردنیان بەڕێوەدەچێت، چووە ناو سێیەمین ڕۆژەوە، هاوكات لەگەڵ ناردنی هێزەكانی پاسەوانی نیشتمانییش خۆپیشاندانەكان پەرەی سەندووە.

لەم سێ ڕۆژەدا بە بەردەوام تێكهەڵچوون لە نێوان هێزەكانی ئەمنی و خۆپیشاندەراندا هەبووە و چەندین برینداری لێكەوتووەتەوە.

لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی ڕابردوو 300 هێزی پاسەوانی نیشتمانی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەران ڕەوانەی شارەكە كران و هەڕەشەی ناردنی هێزی زیاتریشی  بۆ كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان كردووە.

خۆپیشاندانەكان دژ بە سیاسەتەكانی حكوومەت لەبارەی كۆچبەرانە بەڕێوەدەچن و داوا دەكەن حكومەت دەستهەڵبگرێت لە دەستگیركردنی كۆچبەران و ناردنەوەیان بە زۆرەملێ بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

لە بەرامبەریشدا پۆلیسی ئەمریكا هەرچەشنە گردبوونەوەیەكی لەم شێوەیەی بە نایاسایی ڕاگەیاندووە و هەڕەشەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەرانی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەنجوومەنی پیرانى ئەمریكا نەیتوانی كۆتایی بە درێژترین داخستنی حكومەت لە مێژوودا بهێنێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەر لە سەردانەکەى، ئەمریکا ناوی ئەحمەد شەرعى لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا.. لە ماوەى سێ مانگدا 27 هێرش بۆ سەر 25 مزگەوت تۆماركراون

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    چین سێیەم كەشتیی فڕۆكەهەڵگری خستە خزمەتی سەربازییەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا.. لە تەقینەوەیەكدا لە مزگەوتێكى جاكارتا 54 كەس بریندار بوون

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كۆریای باكوور مووشەكێكی بالیستی نەناسراوی ڕووەو دەریای یابان تاقیكردەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: وڵاتێكی دیكە دەچێتە ناو ڕێككەوتننامەی ئیبراهیمییەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەوڵی كۆنگرێس بۆ سنوورداركردنی دەسەڵاتەكانی ترەمپ شكستیهێنا

سەرەتا