09/06/2025 353 جار خوێنراوەتەوە

بڕیارەكەی ترەمپ بۆ ڕێگری لە گەشتی هاوڵاتیانی 12 وڵات چووە بواری جێبەجێكردنەوە

پەیام 

بڕیارەكەی دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕێگریكردن لە سەردانی هاووڵاتیانی 12 وڵاتی دیاریكراو بۆ ئەمریكا ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردوەتەوە، بڕیاری ڕێگریكردن لە گەشتی هاووڵاتیانی 12 وڵات بۆ ئەمریكا لەمڕۆوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە تەواوی باڵیۆزخانە و دەروازەكانەوە ڕێگری لە گەشتی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە دەكرێت، یاخود فیزایان پێ نادرێت.

بەپێی بڕیاری دوناڵد ترەمپ، هەریەكە لە هاووڵاتیانی "ئەفغانستان، میانمار، چاد، كۆنگۆ، غینیا، ئیریتیریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان و یەمەن" ڕێگرییان لێ دەكرێت لەوەی كە گەشتی ئەمریكا بكەن، بە پاساوی ئەوەی مەترسین بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا.

بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا هاووڵاتیانی ئاسایی ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە كە خاوەنی پاسپۆرتی ئاسایین، بەڵكو بڕیارەكە كەسایەتییە وەرزشیی و سیاسیی و دیبلۆماسییەكانی ئەو وڵاتانەی لێ بەدەركردووە، ئەوانە بەپێی ڕێنماییە بەركارەكانی یاسای كۆچ و پێدانی فیزای ئەمریكا دەتوانن فیزای ئەمریكا وەربگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    تەلەفزیۆنی ئێران: هیچ شاندێک نەچووەتە پاکستان و هیچ وادەیەکیش بۆ دانوستان دیاری نەکراوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئیسلامئاباد ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكی دانوستانەکانی واشنتن و تاران كراوه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێبکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    وا بڕیاره‌ سبه‌ینێ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌بچێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ یابان ڕوویدا و هۆشداری له‌ دروستبوونی تسونامی ده‌درێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو فڕۆکەی شاندی دانوستانكاری ئه‌مریكی گەیشتە ئیسلامئاباد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زاواکەى ترەمپ و نێردە تایبەتەکەى ئەركی دانوستانەكان لە پاكستان دەگرنە ئەستۆ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكی: هەڕەشەكانی ترەمپ تەنیا دەربڕینێك بووە بۆ ترساندنی ئێران

سەرەتا