09/06/2025 374 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا تێپەڕاندنی سنووری هەرێمێكی دیكەی لە ئۆكرانیا ڕاگەیاند

پەیام 

ڕووسیا بەردەوامە لە پێشڕەوییەكانی و تێپەڕاندنی سنووری هەرێمێكی دیكەی لە ئۆكرانیا ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە هێزەكانیان توانیوویانە سنووری ئیداری هەرێمی "دنیبرو بیترۆفسك" لە "دۆنیتسك" تێپەڕێنن و لە ئێستادا سەرقاڵی فراوانخوازین لەناو هەرێمەكە.

ئاماژەی بەوەیش كردووە هێرشی ئاسمانییان كردووەتە سەر دامەزراوەكانی بەرهەمهێنانی درۆن و كۆگاكانی هەڵگرتنیان و كۆگاكانی تەقەمەنی و پێگەكانی سوپای ئۆكرانیا لە 139 ناوچەی وڵاتەكەیان.

لەوبارەیەوە دیمتری میدمیدیڤ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، چوونەناوەوەی هەرێمی دنیبرۆ بیترفسكی ئۆكرانیا لەلایەن سوپای ڕووسیاوە، مانای ئەوەیە كە ئەوانەی ڕەتی دەكەنەوە دان بە واقیعی جەنگەكە لە دانوستاندا بنێن، لە سەر زەوی ڕووبەڕووی ڕاستیی نوێ دەبنەوە.

میدمیدڤ جەختی لەوەیش كردەوە، كە ئۆپراسیۆنەكانی سووپای ڕووسیا لە ئۆكرانیا بەردەوام دەبن.

هەرلەو چوارچێوەیەدا پێگەی دیب ستیت-ی سەربازیی ئۆكرانیی بڵاوی كردووەتەوە كە هێزەكانی ڕووسیا پێشڕەوییان لە هەرێمی سوومی كردووە و تەنیا 18 میلۆمەتر لە ناوەندی شاری سوومەیەوە دوورن و لە ناوچەكانی باكووری شارەكە بڵاو بوونەتەوە.

لای خۆیشیەوە دەستەی ئەركانی سوپای ئۆكرانیا پشتڕاستی كردەوە بە درێژایی بەرەكانی جەنگ، 193 ڕووبەڕووبوونەوە ڕووی داوە و كە سەرنجیان لەسەر ناوچەی باكرۆفسك و هەندێك ناوچەی دیكەی هەرێمی دۆنیتسك بووە، لەگەڵ چڕكردنەوەی هیرشەكانی سەر هەرێمی خاركیێڤ و هەندێك شاری زابارۆجیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی دۆسیەی ئێپستین داوای دەستلەكاركێشانەوە لە سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    چوار ساڵە جەنگی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامە و وادەی كۆتاییهاتنیشى نادیارە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دادی ئەمریكا بەڵگەنامەکانی دۆسیەی ئێپستین دەخانە بەردەم كۆنگرێس

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وتارێكی سەرۆكی شارەوانیی نیوریۆرك لەبارەى کۆچى پێغەمبەر، كاردانەوەی لێکەوتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران هەنگاوی بە ئاڕاستەى ڕێککەوتن ناوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترس لە دووبارە دەستپێكردنەوەی كێبڕكێی چەكی ئەتۆمی لەنێوان ئەمریكا و ڕووسیا هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لێكۆڵینەوە ڕۆژنامەوانییەكان توانییان دەنگی قوربانییەكانى دۆسیەی ئیپستن بگەیەنن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پێشوازییەكی بەرفراوانی نێودەوڵەتی لە دانوستانەكانی ئەمریکا و ئێران دەكرێت

سەرەتا