09/06/2025 388 جار خوێنراوەتەوە

سعودیە: حاجییان پایەكانی حەجیان تەواو كردووە و سەرقاڵى تەوافی ماڵئاوایین

پەیام 

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە بڵاویكردەوە: حاجییان پایەكانی حەجیان تەواو كردووە و سەرقاڵى تەوافی ماڵئاوایین، جەختى لەوەشکردووەتەوە وەرزی حەجی ئەمساڵ سەركەوتوو بووە و تیم و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سەربە وەزارەتەكەیان توانیویانە بە سەركەوتوویی كارەكانیان راپەرێنن.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە رایگەیاندووە، حاجییان پایەكانی حەجیان تەواو كردووە و بەشێكیان خەریكی بەجێهێنانی تەوافی وەداعن كە یەكێكە لە پایەكانی حەج.

هەروەها راشگەیەنراوە، هەزاران حاجی دیكە پایەكانی حەجیان تەواو كردووە بەرەو مەدینە و بەسەركردنەوەی شوێنەكانی دیكە بەڕێدەكەون و بەشێكی دیكەشیان بەرەو شوێنی مانەوەیان لە مەككە.

وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ئامادەكارییان بۆ قۆناغی دووەمی وەرزی حەجی ئەمساڵ كردووە، كە بریتییە لە سەردانی حاجییان بۆ شوێنە دێرین و پیرۆزەكانی دیكەی مەككە و مەدینە و تەواوی هۆكارەكانی گواستنەوەیان ڕێكخستووە.

هەروەها رایگەیاندووە، پاس و شەمەندەفەر و هۆكارەكانی دیكەی گواستنەوەیان بە زیادەوە بۆ حاجییان دابینكردووە، بۆ ئەوەی حاجییان بەبێ چاوەروانی و بە خێرایی پێویست بگەنە ئەو شوێنەی كە دەیانەوێت سەردانی بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە و بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە توندی هۆشداری دایە بەغداد و باڵیۆزی عێراقیشی بانگهێشت كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پشتیوانینەکردنى ئەمریکا، ترەمپ تاووتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەورووپا دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆسکۆ: سیاسەتی دەستدرێژیکارانە شکستی هێنا و ڕۆڵمان هەبوو لە ئارامیی ناوچەکەدا

  • پێش 1 هەفتە

    ترەمپ: ململانێ لەگەڵ ئێران پێویستە لە چەند ڕۆژێكدا، نەك چەند هەفتەیەك كۆتایی بێت

سەرەتا