1 رۆژ پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا ناوی سووریا لە لیستی وڵاتانی یاخی دەرهێنا
پەیام
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوای 46 ساڵ سووریای لە لیستی وڵاتانی یاخی دەرهێنا.
لە نوێترین هەنگاویدا ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەنگی دا بە دەرهێنانی ناوی سووریا لە لیستی وڵاتانی یاخی.
لیستەكە ئەو وڵاتانە لە خۆ دەگرێت كە واشنتۆن بە دژی خۆیان دەزانێت و لە بوارە جیاوازەكاندا و بەتایبەت لە بواری ئەتۆمیدا سزایان دەخاتە سەر.
لەو باریەوە كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە چیدیكە سووریا لە لیستی وڵاتانی یاخیدا نییە، پێشتر هاوشانی وڵاتانی ئێران، كۆریای باكوور، فونزویلا لە لیستەكەدا ناوی دەهات.
لیستی وڵاتانی یاخی لەلایەن ئەمریكاوە دروستكراوە و بە پاساوی پشتویانی لە تیرۆری نێودەوڵەتی و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەكی كۆمەڵكوژ و پێشێلی مافەكانی مرۆڤ و دروستكردنی هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەرێمی وڵاتانی تێدا ڕێز دەكات، لە ساڵی 1979یشیەوە سووریا لە لیستەكەدایە و بەهۆیەوە چەندین سزای بەسەردا سەپێنراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە