10/06/2025 287 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا و ئۆكرانیا دیله‌كانی خوار ته‌مه‌ن 25 ساڵیان ئاڵوگۆڕكرد

په‌یام

بە پێی ئاکامی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، دیلەکانی ژێر ٢٥ ساڵ ئاڵوگۆڕیان پێکرا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، وەک پێویستییەک لە ئاکامی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ، سەربازە دیلەکانی ژێر تەمەن ٢٥ ساڵ لە  ئۆکرانیا وەرگیرانەوە.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە بە نزیکەی هەمان ئەو ژمارەیەی سەربازەکانی خۆیان، ئەوەندە سەربازە دیلەی ژێر ٢٥ ساڵیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی کیێڤ کردووەتەوە.
ڕاشگەیاندراوە کە هەموو سەربازە ڕووسییەکان دوای وەرگرتنەوەیان، ڕەوانەی پشکنینی پزیشکی کراون.
لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە ئاڵوگۆڕیان پێکراوە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکی  ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەربازە ئۆکراینییەکانیان لە ڕووسیا وەرگرتووەتەوە و باسی لەوەش کردووە کە لە هەوڵدادەبن بۆ ئەوەی هەموو دیلە  ئۆکرانیا بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێزەكانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناكشێنینەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئازەربایجان: نەتەوە یەكگرتووەكان بەتەواوی ئیفلیج بووە و كاریگەری نەماوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژی یاسای قەدەغەكردنی باڵاپۆشی لە نەمسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێشەممە گەڕی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران ڕازی بێت بە ڕێككەوتن، هیچ هێرشێك ئەنجامنادەین

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی دانوستانی ڕووسیا و ئۆكرانیا بەڕێوەدەچێت

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: چاودێریی پرسی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەین و بژاردەمان بۆى هەیە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی: کۆبوونەوەکەى شاندى سوری لەگەڵ لایەنى ئەمریکى ئەرێنى بووە

سەرەتا