09/06/2025 357 جار خوێنراوەتەوە

یابان.. تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی ئاسمانیی هێزەكانی ئەمریكا ڕوویدا

پەیام 

تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی سەربازی هێزەكانی ئەمریكا لە یابان ڕوویدا و بەو هۆیەوە چوار هاووڵاتی یابانی سەربە هێزە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە بە سووكی برینداربوون.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە شاری ئۆكیناوا و لە بنكەی كادینای ئاسمانی تایبەت بە هێزەكانی ئەمریكا ڕوویداوە و بەو هۆیەوە چوار هاووڵاتی یابانی كە لە بنكەكە كاریان كردووە برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی یابان، تەقینەوەكە لە كۆگایەكی تەقەمەنی بنكەكە ڕوویداوە كە تایبەت بووە بە هێزە ناوخۆییەكانی یابان و دەنگی تەقینەوەكەش لە دوورەوە بیستراوە، بەڵام هێشتا نازانن كە هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە.

لە بەرامبەردا تەندروستی سەربازی بنكەكە رایگەیاندووە، برینی بریندارەكان سووكە و مەترسی بۆ سەر ژیانیان نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    درۆنەكان هاوسەنگی هێز و شەڕ و ململانێ سەربازییەكانى گۆڕیوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: گەمارۆی پۆڵایین بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران بەردەوامە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: لەگەڵ ئێران ڕێككەوتنێك دەكەین كە لە بەرژەوەندی ئەمریكادا بێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماركۆ رۆبیۆ: سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كان؛ ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن هه‌یه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: یۆرانیۆمەکەى ئێران یان دەگوازرێتەوە یان لە شوێنی خۆیدا تێکدەشکێنرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ڤیزاوه‌؛ گه‌شتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فاینانشاڵ تایمز: بەپێی لێکتێگەیشتنی ئەمریکا و ئێران ئاگربەست بۆ ٦٠ ڕۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆكرانیا.. له‌ هێرشێكی ڕووسیادا ٨٣ كه‌س بوونه‌ قوربانی

سەرەتا